ناتۆ هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رباره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا ڕاگه‌یاند

به‌شی جیهان- ناتۆ هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رباره‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌یه‌وێت خۆی به‌ دوور بگرێت له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌و كێشه‌یه‌ی له‌ نێوان ئه‌مریكا و توركیای ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه‌ دروست بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی ناتۆ ڕای‌گه‌یاند: هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناچێته‌ نێو ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ له ‌نێوان ئه‌مریكا و توركیادا دروست بوووه‌ چوونكه‌ پرسێكی دووقۆڵی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ هه‌ندێک جار كێشه‌ له ‌نێوان ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیی ناتۆدا دروست ده‌بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوپه‌یمانه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌ جه‌وهه‌رییه‌كان ڕێكده‌كه‌ون و پێكه‌وه‌ یه‌كدی ده‌پارێزن.

هاوكات یانس ستۆڵتنبێرگ ئه‌مینداری گشتیی ناتۆش له‌و بڕوایه‌دایه‌ تا ئێستا هیچ هۆكارێک نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه‌ نێو ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌ نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ش دوای ئه‌وه ‌هات كه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند ئه‌مریكا به‌ سه‌پاندنی سزا به‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا له‌ پشته‌وه‌ خه‌نجه‌ری له‌ ناتۆ داوه‌.

ئه‌ردۆغان وتی: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ناتۆدا كار ده‌كات، پاشان هه‌وڵ ده‌دات له ‌پشته‌وه‌ خه‌نجه‌ر له‌ هاوپه‌یمانه‌ ستراتیژییه‌كه‌ی بدات و ئێمه‌ ئه‌مه‌ قبووڵ ناكه‌ین.

دوای بلۆک كردنی حیسابی بانكیی دوو وه‌زیر و زیادكردنی گومرگی سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆمی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، به‌های لیره‌ی توركی ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ دابه‌زیندایه‌ و ئه‌مڕۆش به‌هاكه‌ی گه‌یشته‌ نزمترین ئاست و 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ نزیكه‌ی 750 لیره‌ی توركی ئاڵوگۆر ده‌كرا.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37280

Your Comment

You are replying to: .
captcha