کوردپرێس:
عه‌بادی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ھه‌فتانه‌ی خۆی له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق رایگه‌یاند كه رۆژی سێ شه‌ممه سه‌ردانی شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ده‌كات و گوتیشی كه گرنگی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی ئاو ده‌ده‌ن و له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه بۆ توركیا ئه‌نجامی دەدات، تاوتوێی پرسی ئاو، ئابووری، وه‌به‌رھێنان و ئاسایش دەکات.
عه‌بادی باسی له پاراستنی سنووری نێوان توركیا و عێراق كرد و وتی: "ھێزه‌كانمان راسپاردووه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنووری توركیا و عێراق".
عه‌بادی له‌باره‌ی ره‌خنه‌ی چه‌ند گروپێكی شیعه مه‌زهه‌ب به‌رامبه‌ر به لێدوانه‌كانی له‌باره‌ی بڕیاری سه‌پاندنی سزا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سه‌ر ئێران وتی: "ئێمه پێمان وایه كه ئه‌م سزایانه سته‌مكارانه‌یه و دادپه‌روه‌رانه نییه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌تی عێراق و گه‌له‌كه‌ی له سه‌رووی ھه‌موو شتێكه و نایگۆڕینه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندیی ھیچ گرووپێكی دیکە".
عه‌بادی راشیگه‌یاند كه ده‌نگۆكانی وه‌ستاندنی په‌یوندیی بازرگانیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و قه‌ده‌غه‌كردنی ھاورده‌ی كاڵا له‌و وڵاته دووره له راستییه‌وه.
ناوبراو له‌م باره‌یه‌وه وتی: "له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران دراوی دۆلار به‌كار ناھێنین. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌م سزایانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاشكراشی كرد كه بڕیاری داشكاندنی نرخی ڤیزا و خه‌رجییه‌كانی گومرك بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌ركردووه كه له چوارچێوه‌ی گه‌شتوگوزاری ئاینی سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن.
عه‌بادی ده‌نگۆكانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران له دوای ئه‌نقه‌ره ره‌ت كرده‌وه.
*لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە
Your Comment