نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی كۆنگرەی ئاكپارتی دەكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە فەرمی بانگهێشتی توركیا كرا بۆ بەشداری كردن لە شەشەمین كۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەریڤان ژیاوۆكی، راوێژكاری كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئاكپارتی بە كەناڵی رووداوی راگەیاندووە، بۆ بەشداری كردن لە شەشەمین كۆنگرەی ئاكپارتی، كە بڕیارە لە 18 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، نێچیرڤان بارزانی بەشێوەیێكی فەرمی لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی گشتیی ئاكپارتییەوە بانگهێشت كراوە.

مەریڤان ژیاوۆكی ئاماژەی بەوەش كردووە، بانگهێشتنامەکە بۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە زمانی كوردی نێردراوە.

52 وڵات بۆ كۆنگرەكەی ئاكپارتی بانگهێشت كراون، بانگهێشتنامەكان لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری توركیا و سەرۆكی گشتیی ئاكپارتییەوە نێردراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37266

Your Comment

You are replying to: .
captcha