دانووستان لەگەڵ ئەمریکا قەدەغەیە

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕش پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەمە ۲۲ی گەلاوێژ لەگەڵ هەزاران کەس لە خەڵکی وڵات لەوانە ژمارەیێک لە خەڵکی کوردستان کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەو دیدارەدا ئاماژە دا بەوەی کە بە هۆی هەندێ کەمتەرخەمیی و بێ تەدبیرییەکان دراوی وڵات کەوتە دەستی ئەو کەسانەی کە کەڵکی ناڕەوایان وەرگرت، وتیان: ئەم کێشە پەیوەندی بە شێوازی بەرێوەبەرایەتی و سیاسەتدارێژییەوە هەیە.

ڕێبەری لە سەر چەندین تەوەری گرینگ لەوانە کێشەی بژێوی خەڵک، گرانی و بازاڕی دراو و کێشەی ئابووری وڵات قسەیان کرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیان: ئەمریکا ئێستا پێشنیاری دانووستانی داوە، ئەمە نوێ نییە، لەسەرەتای شۆڕشەوە بووە. بۆچی دانووستان ناکەین؟ ئەمریکاییەکان فرموولی دانووستانیان ئەمەیە؛ چوونکە ئەمریکاییەکان پشتیان بە هێز و پارە بەستووە، گفتوگۆ بە مامەڵە دەزانن. ئەمریکا کاتێک دەیەوێت لەگەڵ لایەنێک دانووستان بکات، ئامانجی سەرەکی خۆی دیاری دەکات و یەک هەنگاویش ناکشێتەوە.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی وتیشیان: ئەمریکا هیچ خاڵێک بە لایەنی بەرانبەری نادات تەنیا بەڵێن نەبێت. کاتێک کار لە کار ترزا و خاڵی خۆی وەرگرت، بەڵێنەکانی پێشێل دەکات. ئەمە شێوازی دانووستانی ئەمریکاییەکانە. ئێستا لەگەڵ ئەم دەوڵەتە ساختەچیەدا دەشێ دانووستان بکەین؟

ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕاشیانگەیاند: بەرجام نموونەی ڕوونی ئەم بابەتە بوو، من زۆر سەختم دەگرت. هەڵبەت هەندێ هێڵی سووریشم دیاری کرد کە لەبەرچاو نەگیرا.

جەختیشی کرد: کەواتە ئیمام دانووستان لەگەڵ ئەمریکای قەدەغە کردووە منیش قەدەغەی دەکەم.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37260

Your Comment

You are replying to: .
captcha