ده‌سه‌ڵاتی داراییی تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی چڕ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- ده‌سه‌ڵاتی داراییی توركیا هه‌وڵه‌كانی خۆی خستوووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی و ئه‌م هه‌وڵه‌ش دوا به ‌دوای دابه‌زینی نرخی لیره‌ له ‌بازاڕه‌كان به‌رانبه‌ر دۆلار دێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رات بایراک وه‌زیری داراییی توركیا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: زانیارییه‌كان به ‌شێوه‌یێكی كه‌م ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ له‌ به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌دواوه‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌نگاوی پێویست و گرنگ ده‌نێن ‌و ئاگادارییه‌كان له‌گه‌ڵ بازاڕه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوووه‌وه‌ نرخی لیره‌ی توركی له‌ ٢٠%ی نرخی خۆی به‌رانبه‌ر دۆلار له‌ ده‌ست داوه‌، به‌وه‌ش كۆی دابه‌زینی له‌مساڵدا گه‌یشته‌ 40% ئه‌وه‌ش به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان توركیاو ئه‌مریكا.

له‌و پێناوه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌وڵی خێرا ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه ‌و بایراک ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: "یارمه‌تیی بانک و بازرگان و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی لیره‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتوووه‌".

ئه‌م دڵنیاكردنه‌وه‌ی وه‌زیری داراییی تورکیا دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان دابه‌زینی نرخی لیره‌ی وه‌سف كرد به‌ پیلانێک دژ به ‌توركیا.

شاره‌زایانی بواری ئابووری دابه‌زینی نرخی لیره‌ به‌ ترسێک ده‌زانن كه‌ له‌وانه‌یه‌ وڵاته‌كه‌یان بخاته‌ قه‌یرانی ئابوورییه‌وه‌ و له‌وباره‌وه‌ ئاندرۆ واڵكه‌ر نووسه‌ری خزمه‌تگوزاری ئابووری بی بی سی وتی: "له‌م دواییانه‌ پشكی بازاڕه‌كانی توركیا به‌ به‌های ٪١٧ دابه‌زیوه‌ له‌ كاتێكدا سوودی ساڵانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی ٪١٨ زیاد كراوه‌".

هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ران نیگه‌رانن ئه‌و كۆمپانیا توركییانه‌ كه‌ به‌ ڕێژه‌یێكی زۆر پاره‌یان قه‌رز كردوووه‌ بۆ دروست كردنی كۆمپانیاكانیان ڕووبه‌رووی قورسی ببنه‌وه‌ له‌ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان به ‌دۆلار و یۆرۆ.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37251

Your Comment

You are replying to: .
captcha