به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "له ئێستادا عیراق پێویستی به 80 ملیار دۆلاره بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه كه له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه زیانیان پێگه‌یه‌نراوه."
ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه: "ئه‌و بڕهبودجهیه به حكوومه‌ت ئاماده ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا حكوومه‌ت چه‌ندین پڕۆژه و ڕێكاری ئاوه‌دانی بۆ ئه‌و ناوچانه ئه‌نجام داوه به‌ڵام زۆری زیانه‌كان و زۆری له‌ناوچوونی ئه‌و ناوچانه ئه‌ركه‌كه‌ی قورس‌تر كردوووه‌ته‌وه."
سه‌عد حه‌دیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: "حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵی داوه و له هه‌وڵه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هاوكاری وه‌ربگرێت تاكوو بتوانێت ئه‌و بودجه‌یه دابین بكات و ده‌ستی ئاوه‌دانیی زیاتر به‌و ناوچانه بگات."
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment