سه‌عد حه‌دیسی: عێراق پێویستی به‌ 80 ملیار دۆلاره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له ‌ده‌ستی داعش ئازاد كراون عێراق پێویستی به‌ 80 ملیار دۆلاره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "له‌ ئێستادا عیراق پێویستی به‌ 80 ملیار دۆلاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌ كه ‌له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یه‌نراوه‌."

ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه‌: "ئه‌و بڕه‌بودجه‌یه‌ به‌ حكوومه‌ت ئاماده‌ ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا حكوومه‌ت چه‌ندین پڕۆژه ‌و ڕێكاری ئاوه‌دانی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌نجام داوه‌ به‌ڵام زۆری زیانه‌كان و زۆری له‌ناوچوونی ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی قورستر كردوووه‌ته‌وه‌."

سه‌عد حه‌دیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌: "حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵی داوه ‌و له‌ هه‌وڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ هاوكاری وه‌ربگرێت تاكوو بتوانێت ئه‌و بودجه‌یه‌ دابین بكات و ده‌ستی ئاوه‌دانیی زیاتر به‌و ناوچانه‌ بگات."

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37250

Your Comment

You are replying to: .
captcha