حیزبەکەی بەرهەم ساڵح پێشوازی لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری وتوویەتی حیزبەکەی پێشوازی لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان دەکات.

کوردپرێس:

حەسەن جیهاد لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی عێراقی وتووە تا ئەم کاتە زەمینە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان ئامادە نەکراوە و ناتوانین هەڵبژاردنێکی وەکوو هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق بەڕێوە بەرین کە پڕ بوو لە تەزویر و ساختەکاری.

ناوبراو زیادی کرد: باشترین بژاردە ئەوەیە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان دوا بخرێت و هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوە بچێت لە بەر ئەوەی نیگەرانی زۆرە لە سەر ئەنجامی تەزویر و ساختەکاری لەو هەڵبژاردنە.

News Code 37241

Your Comment

You are replying to: .
captcha