کوردپرێس:
حەسەن جیهاد لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی عێراقی وتووە تا ئەم کاتە زەمینە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان ئامادە نەکراوە و ناتوانین هەڵبژاردنێکی وەکوو هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق بەڕێوە بەرین کە پڕ بوو لە تەزویر و ساختەکاری.
ناوبراو زیادی کرد: باشترین بژاردە ئەوەیە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان دوا بخرێت و هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوە بچێت لە بەر ئەوەی نیگەرانی زۆرە لە سەر ئەنجامی تەزویر و ساختەکاری لەو هەڵبژاردنە.
Your Comment