بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بانگگێشتێکدا کە واژۆی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی، دوو پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی ئازادی لەسەرە و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە تیایدا داوا دەکەن، کە لەسەر پرسی گران بوونی نرخی بەنزین، غاز و دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا، کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات.
نووسراوەکە لەلایەن، کاوە عەبدولقادر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە کراوە و لە لێدوانێکیشیدا باسی لەوەکردووه، "بەهۆی ئەو قەیرانەی رووبەڕووی هاوڵاتیان بووە و نرخی بەنزین و غازی ماڵان گران بووە و نەوتی سپی ساڵانە بەسەر هاوڵاتیان دابەش ناکرێت، بەپێی بڕگەی یەکەم لە مادەی 66ی پەیڕەوی ناوخۆ داوای دانیشتنی تایبەت بەو بابەتە دەکەن".
Your Comment