عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: داهاتی مانگانه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان 900 ملیۆن دۆلاره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: داهاتی مانگانه‌ی ئێستای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 900 ملیۆن دۆلاره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی گۆڕان زانیاریی نوێ له‌باره‌ی داهاتی هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: داهاتی هه‌رێم له ‌مانگێكدا ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 900 ملیۆن دۆلار و به‌و پێیه ‌بێت حكوومه‌ت توانای پێدانی مووچه‌ی هه‌یه‌ به ‌بێ پاشه‌كه‌وت و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ هه‌ر به‌رمیلێكدا 20 دۆلار لاده‌بات جگه‌ له ‌خه‌رجی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه‌ مانگانه‌ ده‌كاته‌ 200 ملیۆن دۆلار به ‌ته‌نها له‌ فرۆشی نه‌وتدا به‌ بۆری.

ناوبراو ده‌شڵێت: "چه‌ند جارێک له ‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به ‌ڕه‌سمی داوا له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت كراوه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه‌ داوا له‌ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان بكرێت كه‌ ئه‌و پاره‌ی بۆ مووچه‌ دابینی ده‌كات زیادی بكات به‌ڵام نه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌ڵامی هه‌بوووه‌ له‌ ئێستاشدا نه‌ ئاشتی هه‌ورامی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌وام ده‌كات تا ئه‌و داواكارییه‌ی ئاراسته‌ بكرێت و ته‌نها ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویستی كرد به‌ سه‌ردانێكی چه‌ند ڕۆژی له‌ به‌ریتانیا دێته‌وه‌ هه‌رێم‌ و دوای چه‌ند ڕۆژێک ده‌گه‌رێته‌وه‌".

زیاتر له ‌دوو ساڵه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ‌پاساوی قه‌یرانی دارایی له ‌هه‌رێم‌ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌شێک له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پاشه‌كه‌وت كردوووه‌ به ‌شێوه‌یێک ئێستا حكوومه‌ت چه‌ندین ملیار دۆلار مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37236

Your Comment

You are replying to: .
captcha