کوردپرێس: کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ئه‌و وڵاته‌ی ڕاگه‌یاند. به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش هیچ گۆڕانکارییێک له ژماره‌ی کورسیی حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و که‌رکووک ڕووی نه‌دا.
شه‌ش لایه‌نه ناڕازییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان (گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حیزبی شیووعی کوردستان) که خۆیان وه‌کوو ئۆپۆزیسیۆن ده‌بیننه‌وه یه‌کێتی و پارتی به ئه‌نجامدانی ته‌زویر تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانیان کردبوو.
پاش پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له سه‌رتاسه‌ری عێراق و گۆڕینی ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان لایه‌نه ناڕازییه‌کانی کوردستان پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان بایکۆت کرد ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به بڕوای ئه‌و لایه‌نانه پڕۆسه‌که شه‌فاف نه‌بوو و ڕێگه به چاودێریی ئه‌و حیزبانه نه‌درابوو چاودێریی پڕۆسه‌که بکه‌ن بۆیه هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی، لایه‌نه ناڕازییه‌کان و به تایبه‌ت چوار لایه‌نی گۆڕان، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجامه‌کانیان ڕه‌ت کرده‌وه و بڕیاریان دا له دادگای فیدڕاڵ سکاڵا تۆمار بکه‌ن.
هاوژین عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان و هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵ به‌رانبه‌ر به‌و ئه‌نجامانه به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: بێگومان هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستێکی پیشه‌یی و یاسایییه. ڕه‌نگه له ڕۆژانی داهاتووشدا هه‌ڵوێستی سیاسی ئیعلان بکرێت چ کۆمه‌ڵی ئیسلامی و چ ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی پێکه‌وه هاوپه‌یمانن به‌ڵام ڕای ئێمه هه‌مان هه‌ڵوێسته که پێشتر باسمان کرد. پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگ پڕۆسه‌یێکی نایاسایی و ناشه‌فاف بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای پڕۆسه‌که‌شه‌وه ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵ تانه‌ی یاساییمان لێدا و ڕامانگه‌یاند که ئه‌وه شێواندنی یاسای هه‌مواری سێهه‌مه که په‌رله‌مانی عێراق ده‌ریکرد.
ناوبراو له‌وباره‌یه‌وه زیادی کرد: به بڕوای کۆمه‌ڵ ته‌زویر کراوه و به‌و بۆنه‌شه‌وه ئێمه پڕۆسه‌که‌مان بایکۆت کرد و له کاتی خۆیشی ڕامانگه‌یاند. کێشه‌که ئه‌وه بوو ئه‌و برایانه ده‌یانویست ئه‌و ژماردنه جوزئیه بکه‌ن و جگه له‌وه‌ی خۆی پڕۆسه‌که نایاسایی بوو ته‌نانه‌ت له ڕووی چۆنییه‌تیشه‌وه نه‌یانتوانی به شێوه‌یێکی یاسایی و ستاندارد ژماردنه‌وه جوزئیه‌که به‌ڕێوه‌به‌رن.
هاوژین عومه‌ر گوتیشی: یه‌ک له ڕێگاکان بۆ که‌شف کردنی ته‌زویر ئه‌وه‌یه که ده‌بێت به‌راوردی په‌نجه‌مۆر و زنجیربه‌ندیی ژماره‌کان و ڕیزبه‌ندیی کۆده‌کان بکرێت به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان نه‌کران له کاتێکدا ئێمه به‌ڵگه‌شمان خسته‌ڕوو که سندۆقه‌کان ده‌ستکاری کراون بۆیه به ڕاستی پڕۆسه‌که له ئه‌ساسدا بۆ ئه‌وه نه‌بوو ته‌زویر که‌شف بکات به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه بوو ته‌زویره‌که به یاسایی بکرێت بۆیه ئێمه پێمانوایه ئه‌و پڕۆسه‌یه ئاکامێکی سیاسیی مه‌ترسیداری ده‌بێت چ له هه‌رێمی کوردستان و چ له عێراقیش. ئێمه بڕوامان وایه نائارامییێکی سیاسیی گه‌وره‌تر له چوار ساڵی ڕابردوو دروست ده‌کات و کێشه بۆ نوێنه‌رایه‌تیی کورد له به‌غدا دروست ده‌بێت چوونکه ده‌نگی کورد به هیچ شێوه‌یێک دروست نابێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به پاشهاتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که هاوژین عومه‌ر بۆ کوردپرێسی زیاد کرد: ڕه‌نگه هه‌ڵوێستی سیاسیی توندی لێبکه‌وێته‌وه واتا ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه کۆ ببنه‌وه و هه‌ڵوێستێکی سیاسییانه‌ی ده‌سته‌جه‌معی ڕابگه‌یێنن ئه‌وه‌ش له کاتێکدا ده‌کرێت که ڕه‌نگه بۆ کوردستان باجی قورسی به‌دواوه بێت.
ناوبراو به سه‌رنجدان به‌و ئه‌نجامه‌ی ڕاگه‌یێندراو و یه‌کلابوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌رانبه‌ر به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستان خسته ڕوو و له‌وباره‌وه به کوردپرێسی وت: ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندیی به هه‌ڵوێسته سیاسییه‌که‌وه هه‌یه و ئه‌مانه هه‌موو بژارده‌ن له به‌رده‌ست ئێمه‌دان که موقاته‌عی سیاسیی به‌غدا بکه‌ین یان ته‌نانه‌ت بایکۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیش بکه‌ین یان کۆمه‌ڵێک ڕێکاری یاسایی‌ی دیکه بگرینه‌به‌ر. ئه‌م کۆمه‌ڵه بژارده‌یه له به‌رده‌ست لایه‌نه ناڕازییه‌کاندایه و ده‌بێت دیراسه بکرێت و یه‌ک له مه‌وقیفه‌کان هه‌ڵبژێرن. به‌س یه‌ک تێبینی هه‌یه که ده‌بێت له‌به‌رچاوی بگرین. ئه‌مه ته‌نها یه‌کێتی و پارتی نه‌بوووه که سه‌دان هه‌زار ده‌نگی ئه‌م لایه‌نانه‌یان بردوووه به‌ڵکوو کێشه‌که ئه‌مه‌یه به بڕوای ئێمه هێزی‌تر هه‌یه که له پشتی ئه‌مانه و له توانای ئه‌م هێزه سیاسییانه به‌رزتره بۆیه ئه‌گه‌ر به هاوکاریی هێز و لایه‌نی ده‌ره‌کی نه‌بوایه یه‌کێتی و پارتی له‌و توانایه‌دا نیین که بێن به ئاشکرا سه‌دان ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م هێزه سیاسییانه به‌رن بۆیه هه‌ڵوێستی سیاسیی ئێمه ته‌نها له یه‌کێتی و پارتی تێناگیرێت به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێک هێز و لایه‌نی ده‌ره‌کیش که له عێراق پێگه‌یان هه‌یه و ده‌ور ده‌بینن تێده‌گیرێت بۆیه پێویسته هه‌ڵوێسته‌کان هه‌ڵوێستێکی دیراسه‌کراو و گونجاو بێت. ئێستا بایکۆت کردن بێت یان جووڵاندنی شه‌قام یان هه‌ر بژارده‌یێکی دیکه.
ناوبراو گوتیشی: به‌مزوووانه ڕه‌نگه دیدار و گفتوگۆ له نێوان لایه‌نه ناڕازییه‌کاندا هه‌بێت و بڕیار له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌که‌وه بده‌ن چوونکه نابێت ئه‌و قه‌زیه گه‌وره‌یه به سه‌ر ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه‌دا تێپه‌ڕ بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment