وەزیری بەرگریی تورکیا باسی هێرشێکی دیکە بۆسەر کوردستانی سووریا دەکات 

بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند له‌ پێناو پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان تا ئه‌مڕۆ، به‌ سه‌ركردایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان چی پێویست بووبێت ئه‌نجام دراوه‌ و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌ زانكۆی به‌رگریی نیشتمانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و له‌باره‌ی هێرشی سەر پۆلیسی تورکیا له‌ باكووری سووریا رایگه‌یاند: "له‌ پێناو پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان تا ئه‌مڕۆ، به‌ سه‌ركردایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان چی پێویست بووبێت ئه‌نجام دراوه‌ و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت. چی پێویست بێت له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین. با كه‌س گومانی له‌وه‌ نه‌بێت".
ئاكار تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هۆی خۆپه‌رستی ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتان یاخود به‌هۆی هۆگری سیاسییانه‌وه‌ بۆ لایه‌نانی دیكه‌، زیان به‌ ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها ئاسایشی ئه‌ورووپاش ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وە.

News Code 3684

Your Comment

You are replying to: .
captcha