بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەش کردوە، ناکۆکی سیاسی لەسەر سندووقەکانی دەنگدان گەلی عێراق لە ڕووی خزمەتگوزاری و تەشەنە کردنی تیرۆرەوە لێی زیانمەند دەبێت، بۆیە داوا لەهەموو لایەنەکان دەکەن دان بەخۆیاندا بگرن.
سەدر لەبارەی ناڕەزایی ژمارەیەک لایەن لەئەنجامەکان دەڵێت، داوا لەهەموو لایەنەکان دەکات بەهەستێکی بەرزی نیشتیمانپەروەرییەوە مامەڵە بکەن و ئەوانەی ناڕازین لەئەنجامەکان، پابەندبن بە پەیڕەوکردنی رێکارە یاساییەکان.
شایانی باسە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم، رەوتی سەدر بە بەدەستهێنانی 73 کورسی و بەجیاوازییەکی گەورە پێش لیستەکانی دیکە کەوت و بووە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە.
Your Comment