بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێزەکانی دژەتیرۆر پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە ئەنجام داوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.
سەرچاوە: کوردستان TV
Your Comment