بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له نزیک بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له عه‌فرین روویدا و بووه هۆی کوژرانی 6 که‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی دیکه.
راشیگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌که له نزیک بازاڕی هال له ناوه‌ڕاستی شاری عه‌فرین روویدا، که بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی سوپای سه‌لام لێوه‌ی نزیکه.
رووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ روونیکرده‌وه، تا ئێستا ناسنامه‌ی کوژراو و برینداره‌کان نه‌ناسراون، که ئایا مه‌ده‌نین و یاخوود چه‌کدارانی بنکه سه‌ربازییه‌که‌ن.
Your Comment