بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێگەیشت .
لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و هەردوولا خۆشحاڵبوون کە پرۆسەکە، بە شێوەیەکی ئارام و هێمن بەڕێوەچوو.
هەروەها هەر دوولا خوازیاربوون کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، لە بەرژەوەندی پێکهاتە جیاوازەکان و هەموو گەلانی عێراق بێت و ببێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.
Your Comment