بەپێی هەواڵی مکوردپرێس، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان رێژەی بەشداریکردن هاوڵاتیان لەدەنگدانی گشتیدا 41% بووە، هەروەها لە دەنگدانی تایبەت 16 سکاڵا و لەدەنگدانی گشتیشدا 58 سکاڵا تۆمارکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم رادەگەیەنن.
لە راگەیەندراوەکەدا رێژەى بەرایى بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتى لە پارێزگاکان بەمجۆرە پۆڵێن کراوە:
بەسڕە ٤٠%
میسان ٤٣%
قادسیە ٤٢%
زیقار ٤٢%
نەجەف ٤١%
موسەننا ٤٤%
بەغداد-رەسافە ٣١%
بەغداد-کەرخ ٣٤%
کەربەلا ٤٤%
بابل ٤٦%
دیالە ٤٦%
ئەنبار ٤٣%
واست ٤٤%
دهۆک ٥٤%
هەولێر ٤٦%
سلێمانى ٣٧%
سەڵاحەدین ٤٨%
کەرکووک ٤٤%
نەینەوا ٤٢%
کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و کاتژمێر 6:00ی ئێوارە پرۆسەکە کۆتایی هات، لە هەڵبژاردنەکەدا 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق کرد.
Your Comment