رێژەی بەشداریکردن هاوڵاتیانی عێراقی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانییدا 41 لەسەد ڕاگەیێندرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم گەیشتوەتە 41%.

بەپێی هەواڵی مکوردپرێس، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان رێژەی بەشداریکردن هاوڵاتیان لەدەنگدانی گشتیدا 41% بووە، هەروەها لە دەنگدانی تایبەت 16 سکاڵا و لەدەنگدانی گشتیشدا 58 سکاڵا تۆمارکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم رادەگەیەنن.

لە راگەیەندراوەکەدا رێژەى بەرایى بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتى لە پارێزگاکان بەمجۆرە پۆڵێن کراوە:

بەسڕە ٤٠%

میسان ٤٣%

قادسیە ٤٢%

زیقار ٤٢%

نەجەف ٤١%

موسەننا ٤٤%

بەغداد-رەسافە ٣١%

بەغداد-کەرخ ٣٤%

کەربەلا ٤٤%

بابل ٤٦%

دیالە ٤٦%

ئەنبار ٤٣%

واست ٤٤%

دهۆک ٥٤%

هەولێر ٤٦%

سلێمانى ٣٧%

سەڵاحەدین ٤٨%

کەرکووک ٤٤%

نەینەوا ٤٢%

کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و کاتژمێر 6:00ی ئێوارە پرۆسەکە کۆتایی هات، لە هەڵبژاردنەکەدا 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق کرد.

News Code 3641

Your Comment

You are replying to: .
captcha