قوباد تاڵەبانی: بە بەشداری کردن لە هەڵبژاردن بەشدار دەبین لە بەهێزکردنی وڵاتەکەمان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند: هەڵبژاردن پرۆسەیەکی دیموکراتییە و ئەگەر بە گەرموگوڕییەوە بەشداریی تێدا بکەین، بەشدار دەبین لە بەهێزکردنی وڵاتەکەمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان دوای ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدان لە سلێمانی دەنگی دا رایگەیاند: "دوای هەڵبژاردن هەندێ بابەتی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستانەوە هەن کە دەبێت لایەنەکان یەکگرتوو بن لەسەریان، کە پێویستییان بە یەک هەڵوێستی و کۆدەنگییە.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماریش، قوباد تاڵەبانی جەخت دەکاتەوە کە یەکێتیی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆککۆماریی عێراق دەدات.

قوباد تاڵەبانی لەبارەی یەکگرتوویی لایەنە کوردییەکان لە دوای هەڵبژاردن دەڵێ: "هەر بۆچوونێک کە پەیوەندیی بە ئارامییەوە هەبێت ئێمە ئامادەین کە تاوتوێی بکەین و گفتوگۆی لەسەر بکەین.

سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان، داوای لە خەڵکی ناوچە کێشە لەسەرەکان کرد کە بچن دەنگ بدەن و کوردستانی بوونی ئەو ناوچانە بە دەنگی خۆیان بسەلمێنن و گوتیشی "بەشێکی گرنگی کێشەکانی کورد لە بەغدان، بۆیە پێویستە لە بەغداد کورد نوێنەرایەتییەکی بەهێزی هەبێت، بە گشتی دڵخۆش بووم بە پرۆسەکە، بەڵام ناتوانم پێشبینی ئەنجامەکان بکەم".

News Code 3633

Your Comment

You are replying to: .
captcha