بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان دوای ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدان لە سلێمانی دەنگی دا رایگەیاند: "دوای هەڵبژاردن هەندێ بابەتی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستانەوە هەن کە دەبێت لایەنەکان یەکگرتوو بن لەسەریان، کە پێویستییان بە یەک هەڵوێستی و کۆدەنگییە.
سەبارەت بە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماریش، قوباد تاڵەبانی جەخت دەکاتەوە کە یەکێتیی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆککۆماریی عێراق دەدات.
قوباد تاڵەبانی لەبارەی یەکگرتوویی لایەنە کوردییەکان لە دوای هەڵبژاردن دەڵێ: "هەر بۆچوونێک کە پەیوەندیی بە ئارامییەوە هەبێت ئێمە ئامادەین کە تاوتوێی بکەین و گفتوگۆی لەسەر بکەین.
سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان، داوای لە خەڵکی ناوچە کێشە لەسەرەکان کرد کە بچن دەنگ بدەن و کوردستانی بوونی ئەو ناوچانە بە دەنگی خۆیان بسەلمێنن و گوتیشی "بەشێکی گرنگی کێشەکانی کورد لە بەغدان، بۆیە پێویستە لە بەغداد کورد نوێنەرایەتییەکی بەهێزی هەبێت، بە گشتی دڵخۆش بووم بە پرۆسەکە، بەڵام ناتوانم پێشبینی ئەنجامەکان بکەم".
Your Comment