بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کەرنەڤاڵێکی جەماریی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەیدا لە هەولێر مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ ناوهێنان، وەڵامی سوێندەکەی قوباد تاڵەبانی دایەوە.
پێشتر قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان، لەمیانی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە گەرمیان وتبووی "ئایا پێتان خۆشە پارتى ببێتە ئاغا و کوێخا بەسەر خەڵکەوە، قەسەم بەخوا پارتى ئەو رۆژە بەچاوى خۆى نابینێت کە لە بەغدا و هەرێمیش قسە هەر قسەى خۆى بێت."
مەسروور بارزانی لەوەڵامی ئەوەدا بەبێ ناوهێنانی قوباد تاڵەبانی، وتی "ئێمه هه‌میشه خۆمان به خزمه‌تکاری خه‌ڵکی کوردستان زانیوه و قه‌ت داوامان نه‌کردووه ببین به ئاغا و کوێخا به‌سه‌ر هیچ لایه‌ن و ناوچه‌یه‌که‌وه. پارتی داوای ئاغایه‌تی و کوێخایه‌تی ناکا، داوای چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا ده‌کا له هه‌موو کوردستان، ئێمه ئاغا و کوێخا نین، ئێمه خزمه‌تکاری خه‌ڵکی خۆمانین."
مەسروور بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی "پێویسته هه‌موو که‌سێک ئازاد بێ له دیاری کردنی چاره‌نووس و دیاری کردنی نوێنه‌ری خۆی، بۆیه هیچ که‌سێک بۆی نییه به زۆر که‌سێک ناچار بکا فۆڕم پڕ بکاته‌وه، یان به زۆر ده‌نگ به لایه‌نێک بدا، هه‌موو تاکێک ئازاده و بایی ئه‌وه‌ش تێگه‌یشتووه بزانێ ده‌نگ به کێ بدا، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵ ناکه‌ین که‌سێک له کاره‌که‌ی دووربخرێته‌وه له‌به‌رئەوه‌ی ده‌نگ به لایه‌نێک ده‌دا".
Your Comment