بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی نووسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھەریەک لە نەھلە قادر محەمەد لە پارتی و مژدە ئیسماعیل لە یەکێتی و برزۆ مەجید لە گۆڕان سزادراون بەھۆی ھەڵواسینی پۆستەری بانگەشەیان لە شوێنی رێگە پێنەدراو ھەریەکێکیان بری یەک ملیۆن دینار سزا دراون.
هەروەها ڕۆژی 29ی ئەم مانگە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بەهۆی سەرپێچییەکانیانەوە هەریەک لە، قومریە شێخ محەمەد کاندیدی کۆمەڵی دادگەری و عومەر ڕەسوڵ کاندیدی سۆسیالت دیموکرات و و ڕێبوار هادی و سەباح بەزاز کاندیدانی پارتی و هەرێم کەمال ئاغا کاندیدی هاوپەیمانی کوردستانی بە ملیۆنێک دینار سزادا.
Your Comment