کازمی  لە دووەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی 2019: لە ڕۆژانی داهاتوودا باشترین کاندیدەکان هەڵدەبژێرین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دووەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی 2019پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنی باشتر و دەستپاکتر بۆ نوێنەرایەتی کردنی گەل.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە توویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردەوە، "دووەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینە کە داوای دەوڵەت و چاکسازی دەکرد و دژی گەندەڵی بوو".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەمڕۆوە نزیک دەبینەوە لە بەشداریی هەڵبژاردن کە یەکێک بوو لە داواکارییە بنەڕەتییەکانی تشرین لەپێناو ئایندەیەکی باشتر، چەند ڕۆژێکمان ماوە بۆ هەڵبژاردنی باشتر و دەستپاکتر بۆ نوێنەرایەتی کردنی گەل".

یەکی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ساڵی 2019 خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراق دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و بنەبڕ کردنی گەندەڵییان دەرکرد.

News Code 3553

Your Comment

You are replying to: .
captcha