بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە وتاری بانگەشەى هەڵبژاردن لە گەرمیان قوباد تاڵەبانى رایگەیاند، وەکوو پێشتر وتم دەنگدان بە حزبە بچووک و موزایەدە چییەکان وەک ئەوەیە دەنگتان دابێت بە پارتى، بۆیە پارتى لە خوایەتى کە خەڵکى ناڕازی دەنگ بەو حزبە بچووک و موزایەدەچیانە بدەن.
تاڵەبانی دەشلێت، پارتى دەیەوێت پێگەى هاوپەیمانى و یەکێتى و گۆڕان لاواز بکات کە کار گەیشتووەتە ئەوەى لێرەو لەوێ رێکەوتن لەگەڵ لایەن و کەسە بچووکەکان بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، پارتی پێی خۆشە خەڵک دەنگ بە هێزە بێ کاریگەر و بچووکەکان بدات چوونکە هەموو هەولێک دەدات پێگەی یەکێتی و گۆران لاواز بکات.
ناوبراو دەشڵێت "پارتى دەیەوێت شتێک نەمێنێت بەناوی هاوسەنگیی هێز لە کوردستان بۆ ئەوەى خۆى دەبێتە ئاغا و کوێخای ئەم کوردستانە و لە هەولێر و بەغداش هەر قسە قسەى ئەو دەبێت، بۆیە قەسەم بە خوا ئەو رۆژە بەچاوی خۆیان نابینن".
Your Comment