شاندی هەرێمی کوردستان بەبێ رێککەوتن لە بەغدا گەڕانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی عێراق، کە بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی چوونە بەغدا، بەبێ هیچ رێککەوتنێک گەڕانەوە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە رووداو دراون، بەغدا ئاستی داواکارییەکانی بەرز کردووەتەوە.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی رووداو ڕایگەیاند، شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای هەفتەیێک گفتوگۆ و دانوستاندن، لەگەڵ بەغدا نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک و شاندەکە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.

ئەندامێکی شاندەکە بە رووداوی راگەیاند: "حکومەتی عێراق ئاستی داواکارییەکانی زۆر بەرزکردووەتەوە، سەرەڕای ئامادەیی شاندی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەغدا دڵنیایی نەداوە لە ناردنی شایستەکانی هەرێمی کوردستان".

رۆژی چوارشەممەی رابردوو 2020/12/09 شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی چوونە بەغدا و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی یاسای قەرز و پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای گشتیی بودجەی 2021 سازدا.

دوای هەموو ئەو کۆبوونەوانە رۆژی چوارشەممە 16-12-2020 قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی عێراقی کرد و لەگەڵ محەممەد حەلبووسی کۆبووەوە. حەلبووسی گوتوویەتی پەرلەمان پاڵپشتی لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات، بەڵام شەوی رابردوو بەشێکی ئەو پەرلەمانتارانەی لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە رایانگەیاند ئامادە نین "یەک دیناریش" بنێرن بۆ هەرێمی کوردستان ئەگەر بێت و تێکڕای داهاتە فیدراڵییەکان رادەستی بەغدا نەکرێن.

News Code 353

Your Comment

You are replying to: .
captcha