هەڵویستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، لە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌ر هه‌وڵێک ده‌رده‌بڕێت که‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حه‌کیم، وته‌بێژی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان بە کەناڵی پەیام-ی زمانی حزبەکەی ڕایگه‌یاندووە: "دژی هه‌ر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یێکین بانگه‌شه‌ بکات بۆ ئاشتی و ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی ئیسڕائیل، به‌وپێیه‌ی ئیسڕائیل قه‌واره‌یێکی داگیرکه‌ره‌ له‌سه‌ر خاکی مسوڵمانان".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ڕێگه‌دانی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر هه‌ڵه‌یێکی کوشنده‌یه‌."

News Code 3501

Your Comment

You are replying to: .
captcha