کاردانەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆنفرانسی ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەی (السلام والاسترداد) و نێوەڕۆکەکەی نەبوونە کە لە هەولێر ئەنجام دراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، دووپاتى دەکەنەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیێک پەیوەندیى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەوبارەیەوە "به‌ ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عێراقە".

دەقی راگەیێندراوەکە:

دەربارەى کۆبوونەوەیێک کە دوێنێ هەینى 2021/9/24 بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە، ڕایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌، به‌‌ هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌.

دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به‌ ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عێراقە.

داوا له‌ هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌ عێراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که‌ ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ بین که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان

2021/9/25

News Code 3486

Your Comment

You are replying to: .
captcha