بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، دووپاتى دەکەنەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیێک پەیوەندیى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەوبارەیەوە "به ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عێراقە".
دەقی راگەیێندراوەکە:
دەربارەى کۆبوونەوەیێک کە دوێنێ هەینى 2021/9/24 بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە، ڕایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رچووه، به هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه.
دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عێراقە.
داوا له هه‌موو لایه‌ن و هێزه عێراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه بین که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان
2021/9/25
Your Comment