لە کۆبوونه‌وه‌که‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتیدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان تاوتوێ کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند لە کۆبوونه‌وه‌کهی ئەمڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتیدا به‌بارودۆخی ئیستای هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان تاوتوێ کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌ شاری هه‌ولێر، مه‌حموود محه‌مه‌د رایگه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی و ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌به‌کان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئیستای هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌تایبه‌ت گفتوگۆکرا و باس له‌ئاماده‌کاریه‌کان کرا.

له‌باره‌ی ئاماده‌کاریه‌کانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، مه‌حموود محه‌مه‌د وتی: "ئێمه‌ ئاماده‌کاریه‌کمانمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌ستپێکردووه‌ و به‌رنامه‌ و پلانه‌کانیشیمان بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان خستوه‌ته‌ڕوو، که‌ پێویسته‌ چۆن حوکمی ئه‌م وڵاته‌ بکرێت له‌رووی سیاسی و نیشتمانی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌، هه‌ر لایه‌نێکیش نزیک بێت له‌بۆچوونی ئێمه‌وه‌، ده‌کرێت پێکه‌وه‌ حکوومه‌تێک پێکبهێنین که‌ جێگه‌ی خواستی هه‌موولایه‌ک بێت، چوونکه‌ حکوومه‌تی عێراق پێویستی به‌ڕێکخستنه‌وه‌ی ئێجگار زۆر هه‌یه‌، پێویسته‌ بنه‌ماکانی هاوبه‌شی، هاوسه‌نگی و کاری پێکه‌وه‌ی بپارێزێت، به‌جۆرێک پێداچونه‌وه‌ به‌و بنه‌مایانه‌ بکرێت و هه‌موو پێکهاته‌کان بتوانن به‌شداربن له‌ حوکمڕانی ئه‌م وڵاته‌دا".

له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی کورسی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، وته‌بێژه‌که‌ی پارتی وتی، "بابه‌ته‌که‌ ژماره‌ی کورسی نییه‌، ئێمه‌ پێگه‌ی خۆمان ده‌پارێزین و به‌ره‌و زیاتریش ده‌چین".

مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌ په‌یامی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی کرد بۆ کاندیده‌کانیان و وتی: "بارزانی په‌یامی ئه‌وه‌ بوو که‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوازێکی ئیستفزازانه‌ نه‌بێت و ئارامگری هه‌بێت و ره‌چاوی بارودۆخه‌که‌ بکه‌ن".

News Code 3439

Your Comment

You are replying to: .
captcha