بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له شاری هه‌ولێر، مه‌حموود محه‌مه‌د رایگه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی و ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌به‌کان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئیستای هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌تایبه‌ت گفتوگۆکرا و باس لهئامادهکاریهکان کرا.
له‌باره‌ی ئاماده‌کاریه‌کانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، مه‌حموود محه‌مه‌د وتی: "ئێمه ئامادهکاریهکمانمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌ستپێکردووه و به‌رنامه و پلانهکانیشیمان بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان خستوه‌ته‌ڕوو، که پێویسته چۆن حوکمی ئه‌م وڵاته بکرێت له‌رووی سیاسی و نیشتمانی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، هه‌ر لایه‌نێکیش نزیک بێت له‌بۆچوونی ئێمه‌وه، ده‌کرێت پێکه‌وه حکوومه‌تێک پێکبهێنین که جێگه‌ی خواستی هه‌موولایه‌ک بێت، چوونکه حکوومه‌تی عێراق پێویستی به‌ڕێکخستنه‌وه‌ی ئێجگار زۆر هه‌یه، پێویسته بنه‌ماکانی هاوبه‌شی، هاوسه‌نگی و کاری پێکه‌وه‌ی بپارێزێت، به‌جۆرێک پێداچونه‌وه به‌و بنه‌مایانه بکرێت و هه‌موو پێکهاته‌کان بتوانن به‌شداربن له حوکمڕانی ئه‌م وڵاته‌دا".
له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی کورسی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، وته‌بێژه‌که‌ی پارتی وتی، "بابه‌ته‌که ژماره‌ی کورسی نییه، ئێمه پێگه‌ی خۆمان ده‌پارێزین و به‌ره‌و زیاتریش ده‌چین".
مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به په‌یامی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی کرد بۆ کاندیده‌کانیان و وتی: "بارزانی په‌یامی ئه‌وه بوو که بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوازێکی ئیستفزازانه نه‌بێت و ئارامگری هه‌بێت و ره‌چاوی بارودۆخه‌که بکه‌ن".
Your Comment