بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی ڕۆژی شەممە، 18ی ئەیلولی 2021، ژووری ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند و وتی، ئەو کەسە تۆمەتباری سەرەکی هەردوو کردەی تیرۆرکردنی دوو کادیری باڵای پەکەکە بووە لە سلێمانی؛ میدیای فەرمیی پەکەکە زانیارییەکانی ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی پارێزگای سلێمانی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: "بکوژانی شوکری سەرحەد دەستگیر نەکراون.
ماڵپەڕی "ڕۆژنیوز"ی فەرمی پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت: هەرچەند ئەو دەزگایانە وێنەی کەسیکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە ئەو کەسە هەردوو هێرشەکەی ئەنجام داوە، "بەڵام بەپێی هەندێک زانیاریی و سەرچاوە، کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، هێرشکار تەنیا کەسێک نییە و ژمارەیێک کەسن و بە پیلان ئەو کارەیان کردووە".
میدیاکەی پەکەکە دەشڵێت، "ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر شوکری سەرحەد، چوار کەسن و یەکێکیان تەقەی کردووە، ئەوانی دیکەشە لەو دەوروبەرە بوون و دوای هێرشەکە، بە ئۆتۆمبێلیلکی جۆری پیکاپ- تۆیتا، هەڵهاتوون".
Your Comment