له‌ که‌مپه‌کان ڕێگرى له‌ کاندیده‌کانى یه‌کێتى ده‌کرێت که‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى کێشه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى له‌نێو که‌مپه‌کاندا گه‌یانده‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و به‌به‌رپرسه‌که‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانى ڕاگه‌یاند، به‌ناوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه‌ له‌ که‌مپه‌کان ڕێگرى له‌ کاندیده‌کانى یه‌کێتى ده‌کرێت که‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌کۆبوونه‌وه‌یێکى نێوان سه‌عدى پیره‌ ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و ڕیکاردۆ ڕۆدریگێز به‌رپرسى نووسینگه‌ى یۆنامى له ‌هه‌رێم، کێشه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ که‌مپه‌کان تاوتوێ کرا و سه‌عدى پیره‌ به‌به‌رپرسه‌که‌ى یۆنامى ڕاگه‌یاند: "به‌ناوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ ڕێگرى له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى کاندیده‌کانى یه‌کێتى له‌ که‌مپه‌کان ده‌کرێت و هه‌ر به‌ناوى ئه‌وانیشه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ کاندیدى لایه‌نى تر ده‌درێت".

به‌رپرسه‌که‌ى یۆنامى ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو، تیمه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌شێک نین له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ولایه‌نێکى چاودێر و هه‌ماهه‌نگى کارى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانن.

ئه‌مرۆ یه‌کێـتى به‌فه‌رمى ڕایگه‌یاند، له‌که‌مپه‌کان ڕێگرى له‌ کاندیده‌کانیان ده‌کرێت بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن بۆیه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ پارێزگارى دهۆک کردووه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که‌.

News Code 3371

Your Comment

You are replying to: .
captcha