بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبووبەکر هەڵەدنی، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "پێویستە لایەنەکانی دەرەوەی دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئاستی باڵا هەماهەنگی بکەن، لەهەر شوێنێ کاندیدیان نییە دەنگ بدەنە کاندیدی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆکان."
هەروەک داواشی لەو لایەنانە کردووە کە ئەو هەڵوێستەیان بە ئاشکرا رابگەیەنن و وتوویەتی: "ئەوە خاڵی هاوبەش و لایەنی کەمی ئەرکی نێوان ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆکانە، گەر دەیانەوێت ئایندەو پێگەیەکیان هەبێت".
Your Comment