بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: بۆ بەشداری کردن لە کۆنفڕانسێکی حەوت رۆژە لە واشنتۆن بەناوی "کۆکردنەوە و بەیەکگەیاندن" شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکا دەکەن.
کۆنفڕانسەکە 13ی ئەم مانگە لە واشنتن دی سی دەستپێدەکات و هەفتەیێک دەخایێنێت.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت "شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لە بریکاری وەزیر، جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکان بۆ کاروباری میرە و ئیدارە و راوێژکارێکی وەزارەت، بڕیارە ئەمشەو بەڕێبکەون".
بەپێی زانیارییەکانی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی بەرگریی عێراقیش بە فەرمی بانگهێشت کراوە.
Your Comment