بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وتاری دەستپێکی بانگەشەی پارتیدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "شۆڕشی ئه‌یلول، نه‌ک شۆڕشێکی چه‌کداری بوو به ته‌نها، به‌ڵکوو شۆڕشێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، شۆڕشی دروست کردنی تاکی کورد بو شۆڕشی دروست کردنی بڕوا بو له‌ناو میلله‌تێک که بزانی خاوه‌ن قه‌زیه‌یه و چۆن به‌رگری له قه‌زیه‌ی خۆی بکات و پلانی دوژمنان پووچه‌ڵ بکاته‌وه".
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، "هه‌رچه‌نده ئێمه زۆر تێبینیمان هه‌بوو له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی کورسییه‌کانی پارێزگاکان، که هیچ عه‌داله‌تێک و ئینسافێکی تێدا نییه و له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایێکی راستیش نییه، چوونکه سه‌رژمێری نه‌کراوه، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی پارتی بپارێزین بڕیارمان دا به‌شداربین، به هه‌موو که‌موکوڕییه‌کانی هه‌ڵبژاردن که هه‌یه‌تی".
مەسعوود بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، "داوای ئێمه و داوای هه‌موو خه‌ڵکی عێراق ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌کان که به‌شدار ده‌بن له هه‌ڵبژاردن که ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێکی بێگه‌رد خاوێن و بێت و ته‌زویری تێدا نه‌بێت، ئه‌وه داخوازی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌موان ته‌ئکیدیان کردوه که به هه‌مو توانایه‌که‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین که هه‌ڵبژاردنێکی پاک و خاوێن بێت ئومێده‌وارین که سه‌رکه‌وتوبن له‌وه، وه‌عدیشیان داوه که چاودێرییه‌کی توند بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌زویر نه‌کرێت، ئومێده‌وارین سه‌رکه‌وتوبن له ئه‌رکه‌که‌یاندا".
بارزانی وتیشی: "هه‌ڵبژاردن راستترین و باشترین رێگه‌یه بۆ هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که له‌ده‌سه‌ڵاتدا بکرێت، پارتی خۆی خاوه‌نی بیرۆکه‌ی هه‌ڵبژاردنه، هه‌موتان له بیرتانه له نه‌ورۆزی ساڵی 1991 له کاتی راپه‌ڕینی گه‌وره له شاری کۆیه، ئه‌و بانگه‌وازه‌مان ئاراسته‌ی هه‌مو جیهان و گه‌لی کوردستان کرد، که ده‌مانه‌وێ هه‌ڵبژاردن بکه‌ین، له شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێرییه‌وه بچین بۆ شه‌رعیه‌تی ده‌ستوری و قانونی به هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه نه که‌س فه‌رزی کردبو له‌سه‌ر ئێمه، باوه‌ڕیش ناکه‌م ئه‌و کاته بیری له‌وه کردبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ئێمه وه‌کو پارتی، مه‌سه‌له‌کی مه‌بده‌ئی و قه‌ناعه‌ته، ئێستاش ئێمه ده‌ڵێین هه‌ر ئاڵوگۆڕییه‌ک له ده‌سه‌ڵاتدا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه له رێگه‌ی دیموکراسییه‌وه بکرێت، به‌ڵام به کوده‌تا ئاڵوگۆڕی ناکرێت".
لە پەیامێکیشدا بۆ لایەنگرانی حزبەکەی مەسعوود بارزانی وتی، "ره‌نگه گله‌ییتان هه‌بێت، هه‌قی خۆشتانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ رۆژی ئه‌وه‌یه گله‌ییه‌کان به‌لاوه بنێن، گله‌ییه‌کان هه‌ڵبگرن بۆ دوای هه‌ڵبژاردن، هه‌قی خۆتانه هه‌رچی بۆ ئه‌وه بکرێت که‌مه، به‌ڵام نابێت گله‌ییه‌کان ببنه هۆکاری ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌ت بده‌ن به خه‌ڵکی دیکه پارتی تووشی خوانه‌خواسته شکستێک ببێت، یان نسکۆیه‌ک ببێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵگیرن، له‌به‌ر ئه‌م مه‌سئول و فلان مه‌سئول، ئه‌مه هه‌مو حه‌قی خۆتانه، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بێت هیممه‌ت بکه‌ن".
سەرۆکی پارتی دیموکرات ئەوەشی وت، "له‌ناوخۆشمان له کوردستان، ته‌مه‌ننا ده‌که‌ین هه‌موو لایێک به‌خۆدا بچنه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی یه‌کترشکاندن و یه‌کترله‌ناوبردن بده‌ن، بیر له‌وه بکرێته‌وه چۆن پێکه‌وه ئیش بکه‌ین، بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان و خه‌بات بکه‌ین، چۆن ئه‌و هه‌مو ته‌حه‌ددیاته‌ی له‌پێشمانه به‌رامبه‌ریان بوه‌ستین، له‌گه‌ڵ به‌غداش زۆرمان پێخۆشه چاره‌سه‌ری هه‌مو گیر و گرفته‌کان بکرێت، به ته‌فاهوم و له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راکه‌ت و سازان و هاوسه‌نگی، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت مه‌شاکل هه‌ر بەرده‌وام ده‌بێت، زۆر شێوه‌ش ئه‌زموون کراون له عێراق، من پێموایه کاتی ئه‌وه هاتوه زۆر به‌جدی بیر له‌وه بکرێته‌وه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و گرفتانه بکرێت".
بارزانی هەروەها وتی، "مه‌سه‌له‌ی بودجه، ئه‌مه به‌راستی یارییێکی زۆر هه‌رزانه، بودجه مافی هه‌موو خه‌ڵکه، کێشه‌ی گه‌لی کوردستان مووچه نییه به ته‌نها، مووچه کێشه‌یه‌که له کێشه‌کان، ئێمه خاوه‌ن قه‌زیه‌یه‌کی سیاسیین، ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کین، کێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌کی مه‌سه‌له‌ی شه‌راکه‌ته، شه‌راکه‌تیان نه‌هێشت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئێمه بچینه قوڵایی کێشه‌کان، ئه‌وه‌ش به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت که ده‌بێت به تێگه‌یشتن و شه‌راکه‌ت بیر له چاره‌سه‌ری جددی بکرێته‌وه دوور له عاتیفه و ته‌عه‌سوب".
Your Comment