بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە بەم شێوەیە:
له کاتێکدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى 10ى ئۆکتۆبه‌رى داهاتوو له عێراق و هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، داوا له هه‌موو لايێک ده‌که‌م بانگهشهيێکى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له ئاستێکى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته هۆى بێزار کردنى هاووڵاتييان و له هه‌موو پشێوى و يهکترشکاندن و ناوزڕاندنێک دوور بێت. به هیچ شێوه‌یێک له‌سه‌ر حيساب و له‌که‌دار کردنی که‌سایه‌تيی کاندید، به‌تایبه‌تی کاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت.
هه‌موو لايه‌ن و داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌کان و ميديا و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هاوکار بن بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ى ياسادا. به ته‌واوى ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌کسان و وه‌ک يه‌ک بۆ هه‌موو لايه‌ن و کاندیده‌کان فه‌راهه‌م بێت.
هه‌موو حزب و لايه‌نه سياسييه‌کان ده‌بێ ئه‌وه‌يان له بير بێت که دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه له به‌غدا پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ پته‌و کردنى ديموکراسى، به‌رژه‌وه‌ندیيه‌کانی عێراق به‌گشتی و به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه ده‌ستوورييه‌کانی هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تی. له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێ کارێکى وا نه‌کرێت هه‌ماهه‌نگی و هاريکارى و پێکه‌وه‌يى و کاری هاوبه‌شى داهاتوو له به‌غدا سه‌ختتر بکات.
ده‌نگدان ماف و ئه‌رک و به‌رپرسياريه‌تييه، ده‌بێ په‌يامى هه‌موومان ئه‌وه بێت که هاووڵاتييان ئه‌و مافه‌يان به کار بهێنن، ئه‌رک و به‌رپرسياريه‌تى هه‌ڵبگرن و به به‌شداريى کارايان له ده‌نگداندا، هه‌مووان پێکه‌وه له گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌کانى بنياتنانى داهاتوويه‌کى باشتردا به‌شدار بن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ عێراقييه‌کان گرنگه، کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش به بايه‌خه‌وه لێى ده‌ڕوانێت، بۆيه نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان و يه‌کێتيى ئه‌ورووپا تيمهکانيان ده‌نێرن و له نزيکه‌وه چاودێرى ده‌که‌ن.
هيواى بانگهشهيێکى سه‌رکه‌وتوو بۆ هه‌موو لايه‌ک و هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد ده‌خوازم که جێى متمانه‌ى هه‌مووان بێت.
Your Comment