بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت: "عێراق و هەرێم وەزعیان باشبێت یان نا، هەڵبژاردنی عێراق گرنگە و وەڵامدانەوەی خواستی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریرە، چوونکە خەڵک بڕوای بەم پەرلەمانە نیە، کە بە شێوەیێکی نادروست لەلایەن کۆمیسیۆنێکی نادروستەوە هەڵبژێردراوە."
ناوبراو وتیشی "عێراق هەر کێشەیێکی هەبێت، هەرکەسیش ناڕازی بێت، ناکرێت هەڵبژاردن دوابخرێت، کە پەیوەندی بە قووڵکردنەوەی دیموکراسیەوە هەیە، هەنگاوێکی دروستیشە بە ئاراستەی دامەزراندی عێراقێکی دیموکراسی فرە حیزبی دیموکراسی."
سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئاماژەی بەوەکرد پشکی کورد لە سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق، لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم گرێدراوی یەکن، بۆیە یەکێتی چاوەڕوانی بەدەست هێنانەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment