لە هەولێر 228 هەڵسوڕاو و بەرپرسی گۆڕان دەستیان لەكار كێشایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-228  هەڵسوڕاو و بەرپرسی بزووتنەوەی گۆڕان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان لە بزووتنەوەكە راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو 228 هەڵسوڕاو و بەرپرسەی بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوی دەستلەكاركێشانەوەیاندا وتوویانە گۆڕان لە ئێستادا هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ هەردوو حزبی دەسەڵاتدار گۆڕان بەرەو بنەماڵەیی دەچێت.

لەدرێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئێمە وەکوو کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی گۆڕان لە سنووری پارێزگای هەولێر دوای ماندو بوون و قوربانیدانی چەندین ساڵەمان لەنێو گۆڕان، دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو بەهۆی ناڕازی بوون لە ئەدای بەڕێوەبردنی گۆڕان، هەم لە سەرکردایەتی و هەم لە سنووری پارێزگای هەولێر بە سەدان لە هەڵسوڕاوە ئازا و دڵسۆزەکانی گۆڕان وازیان هێنا، هەر بەم هۆکارانە و بە ناڕازی بوونمان لە بە لاڕێدابردنی گۆڕان، لەو پرەنسیپانەی کە بۆی دامەزرابوو، لێرەوە ڕای دەگەیەنین هیچ پەیوەندییەکمان بە گۆڕانەوە نامێنێ و دەستمان لە کارکێشایەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3296

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha