بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێگری پارتی کۆماری گەلی تورکیا وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، کە دیموکراتخوازی دەبێتە هۆکارێک بۆ پێشکەوتنی ناوچەکە و بە پێویستی زانی کە لایەنە دیموکراتییەکانی ناوچەکە پەیوەندیی دۆستانەیان لەگەڵ یەکتر هەبێ بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و پێشکەوتن.
هەروەها جەختیشی لە بایەخ و کاریگەریی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە و عێراقدا کردەوە و خوازیاری ئەوە بوو، کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا فراوانتر و قووڵتر ببن.
هەر لەو دیدارەدا مەسعوود بارزانی رایگەیاند، کە قەدەری گەلانی ناوچەکە ئەوەیە کە لەگەڵ یەکتر بژیین و باشترین رێگەش بۆ ئەو ژیانە، برایەتی و ئاشتی و چارەسەرکردنی گرفتەکان و بەلاوەنانی زمانی نکۆڵی کردنی بەرانبەرە.
بارزانی جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو لایەکمان پێویستیمان بەوە هەیە سوود لە ئەزموون و هەڵەکانی رابردوو و وەربگرین و خزمەتی ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان گەلان بکەین.
دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تەوەری دیکهی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
جێگەی ئاماژەپێکردنە لەو دیدارەدا "فازڵ میرانی" سکرتێر و "زەعیم عەلی" و "جەعفەر ئیمینکی" ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و "هوشیار سیوەیلی" بەرپرسی مەکتەبی ناوەندیی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment