بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەش کردووە، "ئەو گرووپە تیرۆریستییەی داعش پێکهاتوون لە لە مەفرەزەیێکی ئەمنی و پیلانیان هەبووە لەناو شاری هەولێر کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بەجۆرێک ئەم گرووپە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە لەلایەن ئەمنی عامی گرووپی تیرۆریستی داعش چالاک کراونەتەوە و لەلایەن ئەمیرێکی ئەمنییەوە فەرمانیان پێدراوە بۆ ئەوەی کردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن."
ئەوەش هاتووە، گرووپەکە "هەوڵیانداوە بۆمبی چێندراو بۆ ناو شاری هەولێر بهێنن و لەنێو شاری هەولێر کردەوەی تیرۆریستی پێ ئەنجام بدەن و کەسانی بیانی و ئەمنی بکەنە ئامانج."
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم باسی لەوەش کردووە، "بە هەوڵی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانراوە پێش ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان، ئەندامی ئەم تۆڕە لەناو شاری هەولێر دەستگیربکەن و پیلانەکەیان پووچەڵ بکرێتەوە، هەروەها گرووپی تیرۆریستی داعش و سەرکردەکانیان وەک پیشەی پێشویان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی مێردمنداڵ و گەنجەکان، بەتایبەتی ئەوانەی پێشتر یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەکانیان ئەندامی داعش بوون تەجنید بکەن و کردەوەی تیرۆریستی پێ ئەنجام بدەن."
لە ڤیدیۆکەدا سێ لە تۆمەتبارەکان تەمەنیان خوار 18 ساڵە، بۆیە ناو و دەموچاویان شاردراوەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment