دانپێدانانی گرووپێکی چەکدارانی داعش لە هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی گرووپێکی چەکدارانی داعشی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەش کردووە، "ئەو گرووپە تیرۆریستییەی داعش پێکهاتوون لە لە مەفرەزەیێکی ئەمنی و پیلانیان هەبووە لەناو شاری هەولێر کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بەجۆرێک ئەم گرووپە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە لەلایەن ئەمنی عامی گرووپی تیرۆریستی داعش چالاک کراونەتەوە و لەلایەن ئەمیرێکی ئەمنییەوە فەرمانیان پێدراوە بۆ ئەوەی کردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن."

ئەوەش هاتووە، گرووپەکە "هەوڵیانداوە بۆمبی چێندراو بۆ ناو شاری هەولێر بهێنن و لەنێو شاری هەولێر کردەوەی تیرۆریستی پێ ئەنجام بدەن و کەسانی بیانی و ئەمنی بکەنە ئامانج."

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم باسی لەوەش کردووە، "بە هەوڵی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانراوە پێش ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان، ئەندامی ئەم تۆڕە لەناو شاری هەولێر دەستگیربکەن و پیلانەکەیان پووچەڵ بکرێتەوە، هەروەها گرووپی تیرۆریستی داعش و سەرکردەکانیان وەک پیشەی پێشویان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی مێردمنداڵ و گەنجەکان، بەتایبەتی ئەوانەی پێشتر یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەکانیان ئەندامی داعش بوون تەجنید بکەن و کردەوەی تیرۆریستی پێ ئەنجام بدەن."

لە ڤیدیۆکەدا سێ لە تۆمەتبارەکان تەمەنیان خوار 18 ساڵە، بۆیە ناو و دەموچاویان شاردراوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3293

Your Comment

You are replying to: .
captcha