مەسروور بارزانی: هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ تورکیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند هەولێر هەمیشە خوازیاری باشترین پێوەندییە لەگەڵ تورکیا.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە 5 ی ئەیلولی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا (CHP) بە سەرۆکایەتی ئۆگوز کان سالیجی جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا.

جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، سڵاو و رێزی کەمال کلیچیدار ئۆغلۆی سەرۆکی پارتەکەی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی، کە یەکەم جارە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

گوتیشی ئامانجمان لە سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و خستنەڕووی بۆچوونی پارتی گەلی کۆمارییە دەربارەی چەند بابەت و پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش.

سەرۆکی حکوومەت، ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا دراوسێ و وڵاتێکی گرنگی ناوچەکە و جیهانە و هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەدا و هەمیشە خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ تورکیا کە وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و پێکهاتەی جیاوازە، کە نیشانەی دەوڵەمەندی وڵاتەکەیە.

News Code 3289

Your Comment

You are replying to: .
captcha