پەکەکە کوژرانی 7 چەکداری خۆی لەلایەن پارتیەوە ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، حەوت چەکداری حزبەکەیان لەلایەن پارتیەوە کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی خەندان بڵاوی کردەوە لە ڕاگەیێندراوەکەی پەکەکەدا هاتووە 7 چەکداری پەکەکە کاتێک لە ئاوی زاپ لە هەرێمی خەلیفان پەڕیونەتەوە، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆسەیان بۆ دانراوە و هێرشیان کراوەتە سەر و کوژراون، دوو بەرپرسی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێن، ئەوان وەکوو وەزارەتی پێشمەرگە هیچ زانیارییێکیان لەبارەی رووداوەکەوە نیە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەسەر چارەنوسی حەوت چەکداری ئەو حزبە، کە لە رۆژی 30ی (ئاب/8)ەوە پەیوەندییان لەگەڵ پچڕاوە، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: گرووپێک لە ئەندامانی حزبەکەیان کە پێکهاتوو لە حەوت چەکدار، کاتێک لە ئاوی زاپ لە هەرێمی خەلیفان پەڕیونەتەوە، لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆسەیان بۆ دانراوە و هێرشیان کراوەتە سەر و کوژراون.

هەپەگە باسی لەوەش کردوە، "ئەم هێرشە زیانێکی گەورە بە دۆزی ئازادیی گەلی کورد دەگەیەنێت، ماوەیەکە دەسەڵاتدارانی پارتی، هێزەکانیان لە نزیک گەریلاکانمان جێگیر دەکەن و بە پێداگرییەوە شەڕمان پێدەدەفرۆشن، بەڵام ئێمە لەپێناو بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلەکەمان، ئەوانمان نەکردوەتە ئامانج، ئێستاش هەر ئەوان خائینانە بۆسە بۆ هەڤاڵانمان دادەنێن و شەهیدیان دەکەن، بەمشێوەیەش شەڕێکی تاکلایەنەیان دژی ئێمە ڕاگەیاندووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3276

Your Comment

You are replying to: .
captcha