بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قادر فه‌قێ ڕه‌سووڵ لێپرسراوى بنکه‌ى هاتوچۆى پیره‌مه‌گرون لەمبارەوە به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندووە:"پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ خێزانێک که گه‌شتیارى عه‌ره‌بن و دانیشتوى شارى که‌رکووکن به‌مه‌به‌ستى گه‌شت ڕوویان له دوکان کردوه و له‌سه‌ر ڕێگه‌ى پیره‌مه‌گرون و نزیک قه‌ڵاى سوسێ به ئاراسته‌ى دوکان، ئۆتۆمبێله‌که‌یان وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه دایک و باوکه‌که به‌سه‌ختى برینداربوون، به‌ڵام چوار کوڕیان که له‌دواوه دانیشتبوون هه‌ر چواریان گیانیان له‌ده‌ست داوه".
قادر فه‌قێ ڕه‌سوڵ وتیشی به‌وته‌ى شایه‌تحاڵانى ڕووداوه‌که، له‌شوێنى ڕووداوه‌که دوان لهکوڕهکانى ئه‌و خێزانه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌کێکیان سه‌رى له‌لاشه‌ى جیابۆته‌وه و دوانى دیکه‌شیان له‌نه‌خۆشخانه‌ى پیره‌مه‌گرون گیانیان له‌ده‌ست داوه".
ئه‌وه‌شى وت: "هۆکارى ڕووداوه‌که بۆ تیژڕه‌وى ده‌گه‌ڕێته‌وه، چوونکه کاتێک کۆنترۆڵى له‌ده‌ستداوه هه‌وڵیداوه خۆى کۆنترۆڵ بکات 73 مه‌تر برێکى گرتووه و خۆى بۆ نهگیراوهتهوهو سه‌ره‌نجامیش تووشى وه‌رگه‌ڕان بووه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment