بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە واشنتن پۆست-ی وتووە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و کەوتنی خێرای حکوومەتی کابوڵ وایکرد کوردانی کوردستانی سووریا بە هۆشیارییەوە لە دۆخەکە بڕوانن و هیوای چارەنوسێکی جیاواز بخوازن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆ بایدن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتن باشتربوون، دەشڵێت، ئەوان چاوەڕێ دەکەن سەقامگیریی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت بەو مەرجەی ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکانی بباتە سەر.
مەزڵوم عەبدی ئەوەشى وتووە، ئێستا هەستدەکەن پشتیوانییێکی سیاسی و سەربازیی بەهێزتریان هەیە، بەراورد بە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا.
راشیگەیاند، سێ ساڵ لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا فەرمانی بە کشانەوەی دوو ھەزار سەربازی وڵاتەکەی کرد، کە ئەو سەربازانە شانبەشانی ھەسەد شەڕی داعشیان دەکرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment