بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه ده‌ست شارپرێس که‌وتووه، به بڕیاری حزبەکەیان، مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی هه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر سێ نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری یەکێتیی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌وانیش بریتین شێرکۆ عەبدوڵڵا تەنزنووس، مەغدید سەپان مامۆستای بەشی ڕاگەیاندن و یاریدەدەری پڕۆفیسۆر، له‌گه‌ڵ سەرتیپ جەوهەر ڕۆژنامەنووسی دیاری یەکێتیی.
سکرتاریەتی نووسینی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی به‌سێ خاڵ باسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی کردووه و ڕایگه‌یاندووه، لەو سێ که‌سه‌ی ناویان هاتووه، تەنها سەرتیپ جەوهەر کارمەندی کوردستانی نوێیە و ئەویش لەئیش کردنی خۆی بەردەوامە و ئێستا لەناوەندی ھەولێر دەوامی خۆی دەکات و شێرکۆ عەبدوڵڵا-ش بەگرێبەست گۆشەی ڕۆژانەی هەبووە لەڕۆژنامەکەمان و لەسەر ویستی خۆی گۆشەکەی ڕاگرتووە مەغدید سەپان یەک محازەرەی بە پەیامنێرەکانمان وتۆتەووە و مانگانە دوو وتاری ناردووە و لەبەرامبەردا پاداشتی وەرگرتووە و هیچ گرێبەستێکی ڕەسمی لەگەڵ ڕۆژنامە نییە و بەویستی خۆی ناردنی وتارەکانی ڕاگرتووە.
سەرباری ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ مه‌غدید ده‌ڵێت: "پاش ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ناو یەکێتی، من هەڵوێستم هەبووە و دیارە ئەو نووسیەنەکانم بەدڵی هەندێ لە بەرپرسان نەبووە و پێشئەوەی ئەوان لە ڕاگرتنی وتارەکان ئاگادارم بکەنەوە، خۆم ڕامگرت، دواتر دەرچوو پێش ئەو ڕاگرتنەی من، بڕیاری ڕاگرتن و بڵاو نەکردنەوەی وتارەکانم لەسەرەوە درابوو".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانکۆ جه‌خت ده‌کاته‌وه، "من ئێستاش دژ بەوکارە ناشیرنەی کوڕەکانی مام جەلال دەوەستم، چوونکە باش دەزانم، ڕۆژێک دێ نەک تەنها یەکێتییەکان، بەڵکوو هەموو سەرکردایەتی کورد بەدەستیانهوه دەناڵێنێگ.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه "ئه‌مجۆره مامه‌ڵانه‌ی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندن له‌به‌رامبه‌ر نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی یه‌کێتی، به‌فشاری بەشێک لە یەکێتیە له‌به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کانی 8ی تهمموز و ڕۆژانی دوایی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment