مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی راگەیەنراوێکی توند لەبارەی ڕووداوەکانی 31ی ئاب بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی راگەیەنراوێکی توند لەبارەی ڕووداوەکانی 31ی ئاب بڵاوکردەوە کونترۆڵ کردنی هەولێر لەلایەن پارتی دیموکرات بە هاوکاریی سوپای سەدام بە خەیانەت ناو دەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەنراوێکی بەبۆنەی ساڵیادی ڕووداوەکانی 31ی ئاب بڵاوکردەوە و دەڵێت: "بیست و پێنج ساڵ بەسەر خیانەتی 31ی ئاب تێپەڕ دەبێت و هێشتا برینەکانی ئەم تاوانە نیشتمانی و نەتەوەییە بە تەواوی سارێژ نەبووە. ئەمەش دوای چارەگە سەدەیەک لە هێرشی سوپای رژێمی سەددام حسێن بە هاوکاری هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر هەولێری پایتەختی خەونی ئازادی گەلەکەمان کە بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان پێشمەرگە و فەرماندەی ئازا و بە جەرگی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و تێکۆشەرانی رێی رزگاری".

دەشڵێت: "ئەو پەلاماردانە دڕندانەیە و گەڕاندنەوەی سوپای بەعس تەنها پاش تێپەربوونی شەش ساڵ بوو کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە دژی ڕاپەڕیبوون، تەنها شەس ساڵ بوو میللەتەکەمان ئەزموونێکی دیموکراتی بۆ خۆی بنیاتنابوو کە جێی پشتیوانی و هاوسۆزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو".

یەکێتی جەختی کردووەتەوە کە "ڕاستە گەلەکەمان بە قوربانیدان و سووربوونی لەسەر درێژەپێدانی خەبات و بە لەخۆبردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پشتیوانی دۆستان، توانی بەسەر ئەم ئازارە کەمەر شکێنەدا زاڵبێت و رێگەی ئاشتی و لێبوردەیی بۆ پەرەپێدانی ئەزموونی کوردستان بدۆزێتەوە و رێی ئاوەدانی و ئاسۆی سەرکەوتن بەسەر رێی تۆڵە و ناکۆکی و گرژی سەربخات، بەڵام هێشتا دوای چارەکە سەدەیێک لەو کارەساتە بەدەست ئاسەوارە خراپە دەروونی و مەعنەوییەکانییەوە دەناڵێنێ کە پایتەخت و تەواوی کوردستانی خستە بەردەم مەحەکی هەڵوەشانەوە و تێکەڵ بوونی بە کاغەز و ئەجیندەی سەپاندنی دیفاکتۆی هێز و دەست تێکەڵ کردن و دەست تێوەردانی ئیقلیمی ناجۆر و تێکدانی هاوسەنگی هێز و ململانێ سروشتی سیاسی".

باسی لەوەش کردووە، "یەکێتی بەتایبەتی و گەلەکەشمان بەگشتی بە پێویستی دەزانێت کە برینی تاوانی 31ی ئاب بە یەکجاری سارێژ بێت، ئەویش بە وازهێنان لە فەرهەنگی خۆسەپاندن، دیفاکتۆی ناڕەوا و بەگرتنە بەری بژاردەی دیموکراسیی و ئازادی و دادپەروەری راستەقینە، دوور لە ستەمی گرتن و ئازاردانی کۆمەڵانی خەڵک".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3241

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha