وه‌زیری دەرەوەی توركیا: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانی كردن له‌ سه‌قامگیریی عێراق

بەشی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، پاش کۆ بوونەوە لەگەڵ فوئاد حوسێن  ڕایگەیاند: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانی كردنی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ كۆنفرانسی هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی هاتووه‌ بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، فوئاد حوسێن كۆبووه‌وه‌.

چاوشئۆغڵو له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ تویته‌ر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ نووسیوویه‌تی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانی كردن له‌ ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3214

Your Comment

You are replying to: .
captcha