عەبدولخالق تەڵعەت: هه‌ولێر و بەغدا گەیشتنە رێككەوتن.. پێش ھەڵبژاردنەكان یەكلا دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق گوتی، سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا، ئەنجامێكی باشی ھەبوو و لەسەر ھەموو كارەكان رێككەوتن، بەم زووانەش دوو لیوای ھاوبەش بۆ ناوچە كوردستانییەكان دروست دەكرێن.

کوردپرێس:

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ چارەكردنی ئەو كێشانەی مابوون لەبارەی بەڕێوەبردنی ناوچە كوردستانییەكان بە ھاوبەشی، سەردانی بەغدایان كرد و ئەنجامی سەردانەكە زۆر باش بوو و لەسەر ھەموو كێشەكان گەیشتنە رێككەوتن.

تەڵعەت باسی لەوەش كرد، ئێستا ژوورە ھاوبەشەكان كاری خۆیان دەكەن و زۆریش چالاكن و زانیاری ئاڵوگۆڕ دەكەن، ئەوەی مابوو دروستكردنی دوو لیوای ھاوبەش بوو، كە بە چ شێوەیەك بێت و مووچەیان چۆن دابین بكرێت، كە هەردوولا گەیشتنە رێككەوتن و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە مەشق و راھێنان بكەن و بەسەر ناوچەكاندا دابەش دەكرێن، كە تا پێش ھەڵبژاردنەكان ئەو پرسە یەكلا دەبێتەوە، چونكە ھەموو كارەكانیان تەواو بوونە و تەنھا مەشق و راھێنانیان ماوە ئەویش بەم نزیكانە دەبێت.

News Code 3208

Your Comment

You are replying to: .
captcha